شارپرێس
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی
کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستاندا جدین
و تەنها لەماوی 10 ساڵی ڕابردوودا نیوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچوون.
مەعرووف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ
پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەکانمان،
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو دا لە کۆی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی دارستان، لە
50% ڕووبەرەکان لەناوچوون بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ئاگر و چالاکییە سەربازییەکانی
تورکیا و ئێران.=
لە مانگی 5ی ساڵێ 2021 حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکیدا
ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان لە
لایەن هێزەکانی تورکیاوە و وتی بە فەرمی ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی
بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن "کە جێگەی قبولکردن نییە.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە داوادەکات مەترسیەکانی
سەر ژینگە لە هەرێمی کوردستان بەهەند وەربگیرێن، بەتایبەت وشکەساڵی و کەمبوونەوەی
ئاوی ژێر زەوی و سەرزەوی.
سەبارەت بە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە هەرێمی
کوردستان، مەعرووف مەجید وتى: لە زۆربەیشوێنی هەولێر دوای 700 مەتر قۆڵی ناگات بەئاو،
هەروەها گرتن یاخود کەمکردنەوەی ئاوی زێی بچکووک و زێی گەورە و ڕووباری سیروان کاریگەری
خراپی دروستکردووە.
دەشڵێت: ژمارەی دانیشتوانی هەرێم نزیکەی شەش ملیۆن
کەسە، کەچی زیاتر لە دوو ملیۆن و 150 هەزار ئۆتۆمبیلی تایبەتی تێدایە، لەکاتێکدا هێڵی
گشتی گواستنەوەی کەمە ئەمەش یەکێکە لە گرفتە ژینگەیەکان، لەلایەکی ترەوە زۆربوونی
پاشماوەکان و چارەسەرنەکردنیان بەشێوەیەکی زانستی.
