وەزیری دارایی هەرێم: یاسای بودجە ستەمی لێکردووین

کوردستان

29/01/2024‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە گفتوگۆکانی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتووین.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، ووردبینی بۆ داتا و زانیارییەکان کراوە و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکانی جێبەجێکردووە.

دەشڵێت یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش درکی بەو ستەمە کردووە، لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتووین.