ئەپڵ ئایفۆنی چەماوە دروستده‌كات

هەمەڕەنگ

10/02/2024‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڤاری (The Information)ی تایبەت بەکاروباری ئابوریی، بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی نمونەی سەرەتاییە بۆ بەرهەمهێنانی لانیکەم دوو مۆدێلی مۆبایلی چەماوەی ئایفۆن.


ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکە کە تێیدا پشتی بەسەرچاوە ئاگادارەکان بەستوە ئاماژە بەوەکردوە، پەرەپێدانی دوو مۆدێلی چەماوە هێشتا لەقۆناغێکی سەرەتاییدایەو لەپلانەکانی کۆمپانیاکەدا بۆ بەرهەمهێنانی بازرگانیی بۆ ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو جێگیرنەکراون.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، ئەپڵ لەمدواییانەدا پەیوەندیی بەلانیکەم کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانەوە کردوە لەئاسیا سەبارەت بەپێکهاتەکانی دوو مۆدێلی ئایفۆن کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە بەقەبارەی جیاواز.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە