داعش لەم ناچەیەى کوردستان هێرشی ئەنجامدا و ١٨ کەس کوژران

کوردستان

06/03/2024‌ 1940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

چەکدارانى داعش لە باشووری دێرەزۆر هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون و بەوهۆیەوە ١٨ کەس کوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانى داعش لە گوندەکانی باشووری دێرەزۆر ١٨ کەس  کوژران، کە چواریان ئەندامی کەتیبەی سەربازیی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژێمی سووریان.

بەپێى زانیارییەکانى ڕاونگەى سورى، جگە لە کوژراوەکان ١٦ کەسی تر بریندار بوون و ٥٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاندووە، هێرشەکە لە دەشتاییەکانی کەباجیب بووە لە باشووری دێرەزۆر، لەلایەن چەکدارانی کەتیبەی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژێمی سووریاوە بەرپەرچ دراونەتەوە و شەڕ و پێکدادان درووست بووە، لە ئەنجام دا ١٢ ئۆتۆمبێل سووتاون.