شوشەیەک لەرووناکییەوە کارەبا بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

08/03/2024‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه



زانایانی ژاپۆنی و سویسری شووشەیەکیان درووست کردووە کە لە کاتی بەرکەوتنی ڕووناکیدا شەپۆلی کارەبایی دروست دەکات، ئەمەش داهێنانێکە کە هیوادارن ببێتە هۆی بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە درێژخایەندا.

توێژەرانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای تۆکیۆ و کۆلێژی پۆلیتەکنیکی فیدراڵیی لۆزان درووستبوونی کارەبایان لەسەر شووشەکە پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی بە بەکارهێنانی لەیزەری فێمتۆ چرکە بازنەیەکیان لەسەر ڕووی شووشەکە چەسپاند، کە ترپەی ڕووناکی زۆر کورت دەردەدات.

ئیڤ بیلۆیر، مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی سویسرا و بەڕێوەبەری تاقیگەی گالاتیا، بە کیۆدۆ نیوزی ڕاگەیاند، ئەم تەکنەلۆژیایە "سەرسوڕهێنەر و داهێنەرە"، چونکە دەتوانێت مادەیەک بگۆڕێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێک زیاد بکات.

 هەرچەندە ئاستەنگەکان ماونەتەوە، بەڵام توێژەران هیوادارن ڕۆژێک بێت کە بتوانرێت پەنجەرەیەک پەرەیپێبدرێت کە بەشێکیان بە شووشەی تێلوریت داپۆشراون کە بە لەیزەری فێمتۆ چرکە گۆڕدراون.

کیۆدۆ  لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاویکردەوە، "ئەمە دەبێتە سەرچاوەیەکی وزەی پاک و کەمکردنەوەی پێویستیی بە سووتەمەنیی بەردینی".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی