ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "نزیکەی سی ساڵە هەرگیز هەرێمی کوردستان شەپۆلی وا بێزاری و تووڕەیی بەرانبەر حزبەکان و دەسەڵات بەخۆوە نەدیتووە".
محەمەد خۆشناو، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا دەڵێت:"ئێستا قسەی سەرزاری خەڵکی هەمووی لەسەر بابەتی مووچەیە، ئەوبابەتە لەو ژیانەی کە ئێستا تێیدا دەژین زۆر بەئازارە، بەئازارە چونکە بژێوی ژیانە. ژیانێک لەنێو بێکاری و بەرزی نرخ و بێبازاڕی و گوشاری ئەملاوئەولای ئابووری، هەر باسی خەراپی کوالێتی خۆراک و شتومەک مەکە، ئەگەر ئەو بایەعەی حکومەتی عێراق نەبا کارەسات ڕوویدەدا".
دەشڵێت :"ئەوە نزیکەی سی ساڵە هەرگیز هەرێمی کوردستان شەپۆلی وا بێزاری و تووڕەیی بەرانبەر حزبەکان و دەسەڵات بەخۆوە نەدیتووە ، خێرا بەشەڕ دێین و هاتوهاوار دەکەین و تاوان لەسەر شتێکی زۆر بچووک ئەنجامدەدەین".
کلیک بکە و دەقی نوسینەکە ببینە