نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و بایکۆتیان ڕاگەیاند.
نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایان کرد، بایکۆت دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری چالاکی تر لەبەردەمیاندا دژ بە دەسەڵات کراوەیە بەرەو ناوەندەکانی دەسەڵات لە هەولێر و سلێمانی.
هەروەها مامۆستایانی ناڕازی داوای ڕەتکردنەوەی هەژماری منیان کرد و دەڵێن، پرۆژەی هەژماری من، هەژماری زۆرە ملێیە، پێویستە کارەکانی ڕابگیرێن.
داواشیان کرد ڕاستەوخۆ لیستی موچە بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و لە بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین مووچەکانیان وەربگرن.