هێمن هەورامی: هەر كاتێك لایەنەكان توانیان بێ پارتی هەڵبژاردن بكەن با بیكەن

کوردستان

18/03/2024‌ 1420 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

 هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵیت پارتی هەمیشە براوەی هەڵبژاردن بووە و ئێستاش متمانەی بەخۆی هەیە كە 45 كورسی دەهێنێت، بەڵام كێشەی ئەوان كورسی نییە، بەڵكو ناچنە ژێر باری هەڵبژاردنێكی سەپێندراو.

هەورامی بۆ میدیای نزیك لە حیزبەكەی دەڵێت كۆتوبەند و نەخشە هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئاگاداری ئەوە هەین. دەشڵێت یەكێتی هەڵەیەكی مێژوویی كردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە پارتی دەگلێت بەڵام ناشكێت، كەس ناتوانێت گورز لەپارتی بدات.

هێمن هەورامی باس لەوەش دەكات، بڕیاری پارتی بۆ راستكردنەوەی هەڵە دەستورییەكانە و ئەو كاتەشی پارتی روبەڕوی دادگای فیدراڵی دەبووەوە، لایەنەكانی دیكە لەگەڵمان نەوەستان.

ئەوەشی راگەیاند هەر كاتێك لایەنەكانی دیكە توانیان بەبێ پارتی هەڵبژاردن بكەن، با بیكەن، بەڵام جارێ سێ مانگی ماوە بۆ كاتی هەڵبژاردن.