نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

کوردستان

18/03/2024‌ 692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 شارپرێس:

 نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق - یونامی رایگەیاند "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە 10ـی حوزەیران زۆر پێویستە".

 یونامی لە پەیامێكدا ئاماژە بەوە دەكات "تێبینیمان لەسەر بڕیارەكەی ئەمڕۆی پارتی هەیە، هەروەك چۆن مانگی رابردوو تێبینیمان لەسەر بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵیش هەبوو".

هەروەها دەڵێـت "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین لە بەرژەوەندیی گەل كار بكەن و بە هەمان شێوە كار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرەكان بكەن، نەك چەقبەستووییەكی دیكە".

یۆنامی راشیگەیاند "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانی عێراق لە 10ـی حوزەیران زۆر پێویستە".