یەکێتی لەبارەی وادەی هەڵبژاردنەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان

18/03/2024‌ 1601 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، حیزبەکەی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .

سەعدی پیرە ڕایگەیاند، یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
هەروەها  وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.