تورکیا بەچڕى بۆردومانى بنارى قەندیل دەکات

کوردستان

19/03/2024‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بەچڕى بۆردوومانى بنارى قەندیل دەکەن و بەھۆی بۆردومانەکەوە ڕێگەی سەرەکی بناری قەندیل - ئیدارەی راپەڕین داخرا.

کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى ڕێکخراوى سی پی تی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێرشەشى سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ڕێگای پێچاوپێچی کورتەکیان کرد لە بناری قەندیل.

ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکە، ڕێگای سەرەکی نێوان دۆڵی شەهیدان و بناری قەندیل تێکچووە و بەهۆیەوە داخراوە، هەرەوەها کارەبای زۆرینەی گوندەکانی بناری قەندیلیش پچڕاوە.

بۆردومانی بناری قەندیل لەکاتێکدا، وابڕیارە سبەی لە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ تا درەنگانی شەو لە گوندی ئێندزێ، بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەبچێت.