مەسعود بارزانى جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

کوردستان

19/03/2024‌ 1940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆکى پارتى لە میانى دیدارێکیدا لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری دەکاتەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.

بارەگاى بارزانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت كرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كران و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دەستووری كرایەوە كە تێیدا مافی سەرجەم پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان زامن بكرێت.

بارەگاى بارزانى ئاماژەى بەوەکردووە، هەر لە دیدارەكەدا باس لە مافە دەستوورییەكانی سەرجەم پێكهاتەكان كرا.