بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان: رزگاركردنی عەفرین بژاردەیەكی ستراتیژییە بۆ ئێمە

کوردستان

19/03/2024‌ 500 جار خوێندراوه‌ته‌وه



به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی داگیركاری توركیا و میلیشیاكانی له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین، ڕایگەیاند، “رزگارکردنی عەفرین هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ ئێمه‌.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەکردووە، داگیركاری عەفرین “دەرئەنجامی پیلان و مامەڵەیەک بووە کە لەنێوان هێز و لایەنەکاندا کراوە و ئەم پیلانگێڕییەش دەرئەنجامێکی نەرێنی گەورەی هەبووە، کە بریتی بوو لە هێنانی پاشماوەی داعش و نوسرە و توندڕه‌وه‌كانی دیكه بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كان”.

هەروەها  داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمکاری عەرەبی کرد کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیركاری تورکیا له‌ عەفرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تورکیا میلیشیاكانی ئاراستە دەکات بۆ ئەنجامدانی پێشێلکاری و هێنانەدی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لە عەفرین، “بەردەوامی داگیرکاری تورکیا هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر یەکێتی سوریا و گەلەکەی”.