شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزێكی چەكداری حكومەتی سوریا روویدا

کوردستان

24/03/2024‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند وەڵامی هێرشێكی هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشقیان داوەتەوە.

هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور بەرپەرچی هەوڵدانی چەكدارانی 'دیفاع ئەلوەتەنی' سەر بە حكومەتی دیمەشقیان داوەتەوە كە ویستوویان بێنە ناو شارۆچكەی باخۆزەوە.

راشیگەیاندووە "لەو ڕوداوەدا شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور و چەكدارەكاندا كەوتووتەوە".

هەسەدە رونیشیكردەوە، "لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەكدار كوژراون، تەرمی ٢ لە چەكدار و كۆمەڵێك چەك كەوتووەتە دەستی هێزەكانمان.