کەمێک لەمەوبەر ئەو مامۆستایانەی دەستگیرکرابوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازادکران.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە شارپرێس کەمێک لەمەوبەر 40 مامۆستا ئازادکران کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆدا دەستگیرکرابوون.
بەیانی ئەمڕۆ له سلێمانی و کەلار و هەڵەبجە ژمارەیەک مامۆستا دەستگیرکران.
ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی هەوڵیاندا بچنە دەباشان خۆپیشاندان بکەن، بەڵام ڕێگریان لێ کرا.