وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ مێدیای نزیک لە حیزبەکەی ڕایگەیاند: "وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستانەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت."
حەملان گوتیشی: "وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادە کردووە و سبەی بڵاوی دەکاتەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت"