بەرپرسێکی باڵای یەکێتی دەستپێکردنی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

کوردستان

27/03/2024‌ 7143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لەبەر ڕۆشنایی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، کار بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی هەژماری من بکەن..

بەگوێرەی نوسراوێکی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ قائیمقامیەتەکانی سلێمانی، داوایکردووە کارئاسانیی بکرێت، بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی هەژماری من و دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لەو شوێنانەی پێویستن.