شارپرێس:
دوێنی شەو لە نزیک کوێستانی خنێرە لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ورچێک پەلاماری هاوڵاتیەک دەدات و بەشێکی زۆری جەستەی برینداردەکات و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
کاروان فەیسەڵ، بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە شارپرێس راگەیاند، " درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێکی بەناوی شوان کەریم تەمەن
25 ساڵان دانیشتووی ئیدارەی سۆران لەکوێستانەکانی لۆڵان ، بەهۆی پەلاماردانی ورچێک بریندار دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا: " چارەسەری سەرەتایی بۆ کراو، ڕەوانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران کرا. "
هاوڵاتییەکە بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری ڕووی لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردبوو، بەڵام بەهۆی پەلاماری ورچەوە بەشێک لە جەستەی بریندار بووە.