شارپرێس:
سهربارى ئهوهى پاتریۆت ئهمریكیهو دروستكراوى ویلایهته یهكگرتوهكانه، بهڵام وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوای لەکۆریای باشور کرد سیستەمی بەرگری ئاسمانی (پاتریۆت) کە لەئەمریکا دروستکراوە بۆ وڵاتەکەی دابینبکات.
دیمیتری کولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەوارشۆی پایتەختی پۆڵەندا وتى:"ئەوەندەی من ئاگادارم کۆریای باشور سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بەکاردەهێنێت، ئەمە چەکێکی کوشندە نییەو تەنها موشەک دەخاتە خوارەوە بەبێئەوەی کەس بکوژێت".
وتیشى:"دەمەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزمەوەو داوا لەحکومەتی کۆریای باشور بکەم، گەیاندنی سیستەمی پاتریۆتو سیستەمی دژە موشەکی دیکە بۆ ئۆکرانیا بدۆزێتەوە".
لەڕابردودا کۆریای باشور یارمەتی مرۆییو دارایی ئۆکرانیای کردوە، جگە لەکەرەستەی سەربازیی، چونكه ئامادەنەبوو چەکو تەقەمەنی کوشندە دابین بکات بۆ ئۆکرانیا.
ئهمهش لهكاتێكدایه، پێشتریش بەرپرسانی ئۆکرانیا باسیان لەوەکردبوو، هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەدەست کەمی تەقەمەنی بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەناڵێنن.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە 25ی ئهم مانگهدا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەنیازن سیستەمی پاتریۆتی زیادە بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن، هەروەها ئامادەن چەندجۆرێک موشەکی دیکە بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی دابین بکەن.