وەزیری دەرەوەی رووسیا: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی وڵاتانی دیکە

کوردستان

28/03/2024‌ 909 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی 28ی ئادار، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لە مۆسکۆ.

بەگوێرەی راگەندراوەکە، لە میانەی دانوستانەکاندا، پرسەکانی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی رووسیا لەگەڵ هەرێم و عێراق  لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هاوکاریی فرەلایەنە و سودبەخشی هاوبەش تاوتوێ کران.

 هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا،  تیشک خرایە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.  هاوکات دووپاتکرایەوە کە پشتیوانی لەو هەوڵانە بکات کە ئامانجیان دەستەبەرکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عێراق و ڕێزگرتن لە دەستوورەکەی و قبوڵنەکردنی گۆڕینی ئەم وڵاتە بۆ گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان وڵاتانی دیکەیە .

 هاوکات نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا، میخائیل بۆگدانۆڤ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوه.