بەگوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەشاد موحەمەدی و هاوژینەکەی ئەژین فەهمیدە حوسێنی دوو پەنابەری سیاسی کورد لە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ کەمپێکی کاتی و لە مەترسی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێراندان.
ئەو دوو پەنابەرە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ کەمپێکی نزیک شاری چانکالا و تا ئێستا هیچ زانییارییەک لە سەر باروودۆخی ئەو دوو پەنابەرە نەدراوە .
ڕەشاد محەمەدی تەمەن 34ساڵ و خەڵکی کامیاران و ئەژین فەهمیدە حوسێنی تەمەن 30ساڵ و خەڵکی سەوڵاوایە خاوەن پێشینەی چالاکی سیاسین .
دوای ئەوەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکرا ، هەرێمی کوردستانیان بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا بە جێهێشت و لە کۆتاییدا لە نیوەی سنووری تورکیا دەستگیرکران.
ئەگەر ئەم دوو پەنابەرە بگەڕێندرێنەوە بۆ ئێران ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئەم دوو هاوسەرە لە دوایین پەیوەندییەکانیاندا داوایان لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە هەر ڕێگایەک بێت ڕێگری لە دەرکردنیان بکەن.