ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی حیزبوڵای راگەیاند

جیهان

29/03/2024‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە باشووری لوبنان سەرکردەیەکی حیزبوڵا کوژرا.

 بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی، بەرپرسێکی حیزبوڵای لوبنانی لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلی کە ئۆتۆمبیلێکی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج کوژرا.

 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، عەلی عەبدولحەسەن نەعیم جێگری فەرماندەی یەکەی موشەک و درۆنی حیزبوڵای لوبنانی کوشتووە.

 لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ڕۆژانە لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل لە نێوان حیزبوڵڵای هاوپەیمانی حەماس و سوپای ئیسرائیل شەڕ ڕوودەدات.