لە كەركووك هێرشكرایە سەر سوپای عێراق

عیراق

29/03/2024‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە باشووری پارێزگای كەركووك، هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سەربازی سوپای عێراق.

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایانكردووە لە هێرشەكەی چەكدارانی داعشدا بۆ سەر ئەو خاڵەی سوپای عێراق لە قەزای داقوقی سنووری پارێزگای كەركووك سەربازێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

سەرچاوەكان دەڵێن پێكدادان لەنێوان چەكدارەكان و سوپای عێراق روویداوە و دواتر چەكدارەكان هەڵهاتوون.