لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لە کاندیدەکەی ئاکەپە سەندەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.
لە کاتێکدا عەبدوڵا زەیدان کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و سەرکەوتوو بوو، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لێ زەوت کرا و درا بە کاندیدی ئاکەپە، ئەمەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورە و توندی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمشەو بە ناچاری، لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وانی لە کاندیدە دۆڕاوەکەی ئاکەپە وەرگرتەوە و دای بە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی.