عێراقییەكان شەشەمین وڵاتن لە زۆر خواردنی برنجدا

عیراق

10/04/2024‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی راپۆرتی رێكخراوی فاو بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 عێراق لە پلەی شەشەمی وڵاتانی جیهاندا هات بە زۆرترین هاوردەكردنی برنج بە بڕی 1.11 ملیار دۆلار.

 لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی برنجیش بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوەكە، عێراق لە پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدایە بە بەرهەمهێنانی 20 هەزار تۆن.

 میسر بە 3 ملیۆن و 78 هەزار تۆن پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، مۆریتانیا بە 240 هەزار تۆن پلەی دووەمی گرتووە، مەغریبیش بە 45 هەزار تۆن پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.