لەسەر داوای سودانی، لویس ساکۆ گەڕایەوە بەغدا

عیراق

11/04/2024‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دوای نزیکەی نۆ مانگ لە جێهێشتنی بەغدا، شەوی رابردوو کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق گەڕایەوە بەغدا.

لویس ساکۆ لەلایەن راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا، بەڕێوەبەری کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی هەیە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەغدا بە یەکجاری لە ئارادایە."
 
شەوی چوارشەممە، 10ـی نیسانی 2024، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق گەڕایەوە بەغدا، لەلایەن بەشێکی زۆر لە پیاوانی ئایینی و پەتریاریکییەی کلدانەوە پێشوازی لێکرا.
 
چاودێران ئەو هەنگاوەی سودانی بە ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی ئەمریکا وەسفدەکەن، کە دەیەوێت بەر لەو سەردانە کێشەی لویس ساکۆ چارەسەر بکات.