سەدر ناوی رەوتەکەی دەگۆڕێت

عیراق

11/04/2024‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه



موقتەدا سەدر بڕیاری گۆڕینی ناوی ڕەوتەکەی دەرکردووە.

بە گوێرەی میدیای عێراقی، موقتەدا سەدر بڕیاری داوە ناوی ڕەوتەکەی لە سەدرەوە بگۆڕێت بۆ ڕەوتی نیشتمانی شیعی.

سەدر لەنوسراوێکیدا ناوە نوێیەکەی بەکارهێناوە کە بڕیاری لێداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە باس لەوە دەکرێت سەدر بڕیاری داوە جارێکی دیکە جوڵە سیاسییەکانی دەستپێبکاتەوە.