وه‌زیرى بازرگانى بڕیارێك له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكێكى مانگانه‌ ده‌دات

عیراق

11/04/2024‌ 3118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هاوردەكردنی ئاردی سفر و ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی گەنم لە ناوخۆی عێراقدا ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئاردی سفر بەرهەمدەهێنین بە کوالێتییەکی بەرزو بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتیان.


ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی هاوردەكردنی ئاردی سفر لە وڵاتانی دیکەوە، دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە دانەوێڵەی ناوخۆیی.

ڕاشیگەیاندووە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمی نیشتیمانی، بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی وڵات، ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

وەزیری بازرگانی وتوشیەتی، “لەڕێگەی پڕۆژەکەوە هاوردەکردنی نزیکەی سێ ملیۆن تۆن ئاردی سفر لە دەرەوەی عێراقەوە ڕادەگرن و لە ناوخۆدا بەرهەمی دەهێنن و لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە پێداویستییەکانی وڵات دابین دەكەین و دەگەینە بگەینە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر بە بەکارهێنانی دانەوێڵەی ناوخۆیی، هاوکات هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دیکە لە داهاتوودا”.

جەختیشیكردۆتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی پڕۆژەکە، لە داهاتوودا هەموو جۆرەکانی ئارد لەڕێگەی دانەوێڵەی ناوخۆییەوە بەرهەمدەهێنن.