سودانی: ئەمریکا عێراقی لە دیکتاتۆریەت ڕزگارکرد

عیراق

12/04/2024‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو بچێتە ئەمریکا، لە پێش سەردانەکەشیدا، وتارێکی لە فۆرین پۆڵسی بڵاوکردوەتەوە.

سودانی دەڵێت، ئەمریکا عێراقی لە دیکتاتۆریەت ڕزگارکرد و بەردی بناغەی دیموکراسیەتی لە وڵاتەکەمان دانا.


هەروەها دەڵێت، ئێمە بەشێك نین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران. عێراق کار بە پرەنسیپی "عێراق لە پێش هەموو شتێکەوە"یە دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، پێویستمان بەوەیە هاوبەشیی ستراتیژی نێوانمان بچێتە قۆناغێکی نوێوە، کە تیایدا ڕێز لە سەروەریی و سەربەخۆیی عێراق بگیرێت، بەبێ ئەوەی واشنتۆن دەستبەرداری هاوبەشییە گرنگەکەی لەگەڵ عێراق ببێت.