شارپرێس:
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشبكاته‌سه‌ر ناوخۆی عێراق یان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامیان ده‌بێت، ده‌شڵێت:"هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه له‌ژێرهه‌ر ناوێك‌دا نییه".
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى:"گۆڕینی ناوی هێزی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانان‌و هه‌ر ناوێكی دیكه، هیچ به‌هایه‌كی نییه‌و بوه‌ته بارێكی قورس بۆسه‌ر سنگی عێراقی بریندار، ئه‌مریكا سه‌روه‌ری خاك‌و ئاسمانی عێراقیشی پێشێلكردوه‌و جیا له‌كۆنترۆڵی بڕیاری سیاسیش، ئه‌وه‌شى ده‌یبینین، ئه‌مریكا به‌نیازنییه هێزه‌كانی له‌عێراق بكشێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ژماره‌ی هێزه‌كانی زیادكردوه".
مقاوه‌مه ده‌ڵێت:"به‌هۆی پاڵپشتی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی تاوان‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان زیاد ده‌بن، هۆشداریده‌ده‌ین هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئیسرائیل یاخود ئه‌مریكا بكرێته‌سه‌ر عێراق یاخود وڵاتێكی دراوسێ، وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆمان ده‌بێت‌و هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌ستمان ده‌یگاتێ".
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمریكاو ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی كردوە، ئێران ئامادەكاریی تەواوی كردوەو دەیەوێت لەڕێگەی زیاتر لە 100 درۆن‌و ده‌یان موشه‌ك هێرشبكاتەسەر ئیسرائیل.