عێراق لەڕووی بەرزی نرخەوە هەشتەمی وڵاتانی عەرەبییە

عیراق

12/04/2024‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەگوێرەی ئامارەکانی تێچووی ژیان بۆ ساڵی 2024، عێراق پلەی مامناوەندی لە تێچووی ژیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێناوە.

عێراق لە کۆی 132 وڵات لە رووی گرانی نرخ و تێچووی ژیان بۆ ساڵی 2024 لە ریزبەندی 85ەمیندایە، هاوکات لە ریزبەندی هەشتەمی جیهانی عەرەبیدایە لە رووی گرانی نرخەوە، دوای قەتەر، ئیمارات، لوبنان، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، سعودیە دێت.

هاوکات، لەبارەی تێچووی کرێی خانوو، عێراق لە پلەی 81ی جیهانیدایە، لە بەرامبەردا لە ئاستی جیهانیدا پلەی 89ی هەیە لە تێچووی خواردنی میوەدا، هاوکات لە نرخی چێشتخانەکاندا پلەی 75ی لەسەر ئاستی 132 وڵاتی جیهان گرتووە، لە ئاستی کڕینیشدا پلەی 68ی جیهانی هەیە.