سودانى به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت

عیراق

13/04/2024‌ 1432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای پایتەختی بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت‌و نوسینگه‌ى سودانیش زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.


نوسینگەی محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، سەرۆک وەزیران بەغدای بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت کە وه‌فدێكى حکومەتیی‌و پەرلەمان‌و نوێنەرانیی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، لەم سەردانەدا یاوەریی دەکەن.

سودانی، لەسەر بانگهێشت نامەی فەرمیی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوەتی کۆشکی سپی کراوە، ئەمە یەکەم سەردانی محەممەد شییاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکاو دیداری لەگەڵ بایدن.