شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "داعش لەسنورەکانی ئێمه‌و سوریا چالاکه‌و خه‌ریكى خۆڕێكخستنه‌وه‌یه"، ده‌شڵێت:"هێزێكى گه‌وره پشتیوانیى له‌داعش له‌ناوچه‌كه ده‌كات".
به‌وته‌ى لوقمان خەلیل ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، "داعش سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانییەتی و هێزێکی گەورەش پشتیوانی له داعش لە ناوچەکەدا دەکات".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد، "داعش لە سنوورەکانی ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵى ئێمه وه‌ك هەسەدە و دەسەڵاتی حکومەتی سوریاش چالاکە و به‌وردیى چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
هۆشداریی له باره‌ى ناوچه‌یه‌كى سوریاوه دا‌و وتى:"رەوشی دێرەزوور ئاڵۆزه و چەند لایەنێک هەن، دەیانەوێت لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانەوە دۆخی ناوچەکە بشێوێنن، بۆ ئه‌وه‌ش پلان و به‌رنامه‌ى وردمان هه‌یه".
په‌یامی هۆشداریى فه‌رمانده سه‌ربازیه كورده‌كه له‌كاتێكدایه، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چالاکییەکانی داعش لە سووریا زیادیانکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە داعش 115 هێرشی لە بیابانی سوریا ئه‌نجامداوه كه 50 هێرشیان لە بیابانی حه‌مس بووە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە 89 کەس کوژراون.