بلینکن: لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوەیەکی باشمان کرد

عیراق

15/04/2024‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبووە و ئەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵایە ئامانجێکی هەیە و ئەویش پەیوەندییەکی دورودرێژە لە نێوان هەردوو وڵات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ وتی، ئەمەریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، هەروەها ئیسرائیل پێویست ناکات بە تەنیا بەرگری لەخۆی بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، وتیشی، لە 36 کاتژمێری رابردوو بە شێوەیەکی دیپلۆماتی وەڵاممان هەبووە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە گرژییەکان و، لە گفتوگۆداین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لە کۆبوونەوە لەگەڵ سوودانی کردو رایگەیاند، دڵخۆشین بە پێشوازی لە دۆستە عێراقییەکانمان لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەبوو.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئێمە هەوڵمانداوە ئەم پەیوەندییە 360 پلەیە لەگەڵ عێراق فەراوانتر بکەین، هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی نەوت و گۆڕانی کەشوهەواش کرد.