دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەستپێکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگاکە، هێرشەکە لەلایەن ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێت و نابێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی گەورە.
رونیشیکردووەتەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە دەبێت.
هاوکات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل نزیکە و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەبێت.