فڕۆکەی عێراق نزیک دوزخورماتوی بۆردومانکرد

کوردستان

16/04/2024‌ 1903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس ـ گەرمیان:

کەمێک پێش ئێستا دوو دەنگی بەهێز لەسنوری دوزخورماتوو بیسترا، به‌گوێره‌ى زانیاریەکانی شارپرێس بۆردومانی فڕۆکەی عێراق بوە.


سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پێشمەرگە بۆ شارپرێس وتی:"هەرچەندە ڕوداوەکە کەمێک پێش ئێستا بوە، بەڵام هێشتا بۆمان ڕون نەبوەتەوە هۆکاری بۆردومانەکە چی بوە".

وتیشی:"بەگوێره‌ى زانیاری ئێمە  بۆردومانەکە فڕۆکەی عێراق بوە سنوری دوزخورماتوی بۆردومانکردوە بۆردومانەکە دوو شوێنی گرتوەتەوە".

بەوتەی سەرچاوەکەی شارپرێس، ئەو دوو جێگه‌یه‌ى بۆردومانکراوە ناویان "تاوێر کەوە"و "ساری چەم"ە، هەردوکیان دەکەوێتە سنوری دوزخورماتوو، سەبارەت بەئامانجی بۆردومانه‌كه‌ش وتی، "هیچ ڕونکردنەوەیەک نییە تائێستا".