فەرماندی هێزی زەمینی ئێران: بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك لە ماوەیەكی كەمدا ئامادەین

جیهان

16/04/2024‌ 308 جار خوێندراوه‌ته‌وه



كیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران گوتی: ئێران ئامادەیە وەڵامی هەر هەڕەشەیەك بداتەوە، لە هەر ئاستێكدا بێت و لە كەمترین ماوەدا.

حەیدەری رایگەیاند: لەم ڕۆژانەدا سوپا پلانی جۆراوجۆری داناوە و هەندێك لایەن هێز و توانای خۆی پیشان دەدات، خاڵی تایبەتی سەرەكی نێوان هێزە چەكدارەكانمان و هێزە چەكدارەكانی وڵاتانی دیكە هێزی دڵسۆزییە و هێزەكانمان سەرنجیان لەسەر توانا ناوخۆییەكانە.

لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت، ئێمە ئامادەكارییەكی تەواومان كردووە و ئیسرائیل دەبێت بزانێت كە وەڵامدانەوەمان بۆ هەر هێرشێك لە پێشوو توندتر دەبێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، وەڵامی ئێران توند دەبێت بۆ هەر هەنگاوێك كە بەرژەوەندییەكانی بكاتە ئامانج .