ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆن کەم دەکات

جیهان

16/04/2024‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، ٥٩٥ هەزار کەس کەمی کردووە و دابەزیووە بۆ ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ کەس.

بە پێی ئەو داتایانەی کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و گەیاندنەوە ڕاگەیاندراوە، ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن ماوەی ١٣ ساڵە لە دابەزیندایە و ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆن لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، بۆ ١٢٤ ملیۆن و ٣٥٢ کەس دابەزیووە.

بە پێی ئەو داتایە، لە ساڵی ١٩٥٠ەوە ئەوە یەکەمجارە ئەو دابەزینە لەسەر ئاستی دانیشتووانی ژاپۆن تۆمار بکرێت.

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردووەتەوە، لە ژاپۆن، ژمارەی دانیشتووانی سەرووی تەمەن ٦٥ ساڵ، ٣٦ ملیۆن و ٢٢٧ هەزار کەس بووە. لە کاتێکدا ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ٧٥ ساڵە لە ژاپۆن گەیشتووەتە لەسەدا ٢٠، تەنیا ١٤ ملیۆن و ١٧٣ هەزار کەس تەمەنیان لە ژێر ١٤ ساڵانە.