ئیسرائیل سەركردەیەكی حیزبوڵای لوبنانی كوشت

جیهان

16/04/2024‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه



  سەرچاوە ئەمنییەكانی لوبنان ڕایانگەیاند، سێ كەس كوژران لە هەڵمەتەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، لەنێویاندا فەرماندەیەكی مەیدانی حزبوڵڵا هەیە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسماعیل یوسف باز سەركردەی حیزبوڵا لە هێرشێكدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێك لە نزیك ناوچەی عەین بەعل لە باشووری لوبنان كوژرا.

ناوبراو فەرماندەی ناوچەی كەنار دەریای حزبوڵای لوبنان بووە و بەشداری كردووە لە پلاندانان بۆ هەڵدانی موشەك و مووشەكی دژە تانك بەرەو ئیسرائیل.

حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە سەرەخۆشی كوژرانی ئەو سەركردەی كرد بەڵام وردەكاری دیكەی بڵاونەكردەوە.