محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به ئاشكرا و به به‌رچاوی جیهانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بنه‌وه و ڕیكخراو، یاسا و ڕێككه‌وتننه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له به‌رانبه‌ردا شكستیان هێناوه.
محەمەد شیاع سوودانی له چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ئێرانی ناچار كرد وه‌ڵام بداته‌وه، له كاتێكدا عێراق زۆر هه‌وڵی دا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات.
هەروەها دەڵێت، ناكرێت ئێران له هه‌موو بارودۆخێكی په‌یوه‌ست به عێراق تۆمه‌تبار بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌شێكه له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی و له لایه‌ن په‌رله‌مانەوە ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و ڕاستییه‌كه و ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت.