قۆپیەکەی جۆ بایدن لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سودانی چی بوو؟

جیهان

17/04/2024‌ 8172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەرەقەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەکاریهێنا، مشتومڕی دروستکردووە.

بەگوێرەی ئەو وەرەقەیەی کە وێنەیەکی بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت پێشتر ئەو قسانەی دەبوو جۆ بایدن بیکات، بۆی نوسراوەتەوە، هاوکات ئەو "وەستانانە" نوسراون کە لە کاتی قسەکاندا بایدن دەبوو بوەستێت و پاشان دەست بە قسەکردن بکاتەوە.

جۆ بایدن تەمەنی 81 ساڵە، چەندین جارە ئەو حاڵەتە لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان ڕوودەدات، کە قسەکانی لەسەر کاغەزێک بۆ دەنوسرێت، میدیای ئەمریکیش بە "کاغەزی قۆپیە" ناویدەبەن.