د.نەرمین مەعروف: عێراق ئامادە نییە سێ موچەکەى ساڵی رابردووی موچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت

کوردستان

20/04/2024‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق ئامادە نییە سێ موچەی سێ مانگى کۆتایی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پرۆسەی پاکتاوی دارایی نێوان عێراق و ھەرێم پرۆسەیەکی درێژخایەنە و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەگەر پارە بۆ ھەرێم بمێنێتەوە ئەوا سێ مووچەی کۆتایی ساڵی رابردوو خەرجدەکرێت ئەگەر نەمێنێتەوە بەغداد پارە نانێرێت.

 لەبارەى ناردنى موچەى مانگانەى موچەخۆرانى هەرێمەوە وتی: ناردنی موچە گرفتی نەماوە و لەگەڵ دابەشکردنی موچە لە عێراق پارە بۆ ھەرێمیش دەنێردرێت.

بەپەلە