ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات

کوردستان

22/04/2024‌ 179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەمڕۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا بە سەردانێکى یەک ڕۆژە دەگاتە عێراق و وا بڕیارە سەردانى هەرێمى کوردستانیش بکات.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بە سەردانێکی یەک ڕۆژە دەگاتە عێراق و دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی ھەرێمی کوردستانیش دەکات.

سەرۆک کۆمارى تورکیا بەغداد لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانى باڵاى عیراق کۆدەبێتەوە، پرسی پەکەکە ئەجێنداى سەرەکى دیدار و کۆبونەوەکان دەبێت.

دواى کۆتاییهاتنى سەردانەکەى بۆ بەغداد، سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانى هەولێر دەکات، شەوى رابردوو قەلاى هەولێر بە ئاڵاى تورکیا رازێنرایەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشوازى لە رەجەب تەیب ئەردۆغان.