مەسروربارزانى: پشتیوانى کارى رۆژنامەوانى و ئازادی بیروڕا دەکەم

کوردستان

22/04/2024‌ 131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەبۆنەى یادى رۆژنامەگەرى کوردییەوە سەرۆکى حکومەتى هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو پشتیوانیی و پشتگیرییەکی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانیی و ئازادی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەمەوە.

ئەمڕۆ لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە ڕاگەیاندنکاران لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و تەواو ئازادن لە ڕەخنەگرتن و باسکردنی پێشێلکارییەکان و كەم وكورتی و كەمتەرخەمییەكانی حكوومەت.

سەرۆکى حکومەتى هەرێم دەشڵێت: حکوومەت وەک هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانین کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر ببەین.

راشیگەیاندووە، لە یادى رۆژنامەگەرى کوردیدا هەموو پشتیوانیی و پشتگیرییەکی خۆم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاری ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانیی و ئازادی بیروڕا لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکەمەوە.

بەپەلە