شارپرێس
بەڕێوەبەرى پۆلیسی
گەرمیان نوسراوێکى ئاراستەى بەش و بنکەکانى پۆلیسی سنورەکەى کردووە و جەختدەکاتەوە
لەوەى، هەموو ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمى هەژمارى من پڕبکاتەوە و هەر کەسێک پڕى
نەکاتەوە موچەکەى ڕادەگیرێت.
لە نوسراوێکدا، کە ئاراستەى
سەرجەم بەش و بنکەکانى پۆلیسی سنورى گەرمیان کراوە و ئیمزاى لوقمان سابر، بەڕێوەبەرى
پۆلیسی گەرمیانى لەسەرە هاتووە، هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا فۆڕمى هەژمارى من
دەنێرین بۆتان بەمەبەستى پڕکردنەوەى لەلایەن سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانى
بەشەکانتان و ناردنەوەى فۆڕمەکە بۆمان تا رۆژى یەک شەمە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
لەکاتى پڕنەکردنەوەى فۆڕمەکەدا لەلایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکەوە، خۆى بەرپرسیارە
دەبێت لە دواکەوتن و ڕاگرتنى موچەکەى.