شارپرێس:
ھەرێمو عێراق لەسەر شێوازێکی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن، بەگوێرهى ڕێککەوتنەكهش سنوردارکردنی وەرگرتنی گەنم لادەبرێتو وەرگرتنی لەسەر بنەمای بڕشت دەبێت، ئهمڕۆ دوشهممهش كۆبونهوهى كۆتایی دهكرێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوی حكومهتى ھەرێم لەبەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقو عەباس جابر وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووەوە.
بهگوێرهى زانیارییەکان، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە بڕگەی تایبەت بەوەرگرتنی بەرھەمی تەنھا 500 ھەزار دۆنم لاببرێت کە بۆ بەرھەمی گەنمی جوتیارانی ھەرێم دیاریکرابوو، ھەروەھا بڕیاردراوە وەرگرتنی گەنم لەسەر بنەمای بڕشت بێت.
بڕیاروایه ئهمڕۆ دوشهممه کۆبونەوەی لیژنەی ھونەری نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمو کشتوکاڵی عێراق ئەنجامبدرێت، بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمی جوتیارانی ھەرێم.