پارێزگاری هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاماری نوێی زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری بڵاوکردەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکردووە، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری 132 کەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش 15 یان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.
هەروەها ئومێد خۆشناو دەڵێت، لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دووکان، 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە.
پارێزگاری هەولێر رونیکردەوە، بەهۆى قەرەباڵغییەکى زۆرى هاوڵاتییان لە شوێنى رووداوەکە، 132 کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی، بریندار بوون.