وادەی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دیاریکرا

کوردستان

06/05/2024‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی (چوار)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد دوایی ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی کردوون و بانکەکانی ئاگادار کردوونەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 09-05-2024، مووچەی مانگی نیسان (چوار)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

ئەم لیوایانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پشتیوانی دەکرێن بەدابینکردنی مووچە و مەشق و ڕاهێنان.

بەپەلە