سەرۆکی یەکێتی گەیشتە ئەمەریکا

کوردستان

06/05/2024‌ 1341 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا.

میدیاکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویانکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات.

 نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندووە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە ئەمەریكاو لە میانەی سەردانەكەیدا، زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەمەریكا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێس و ناوەندەكانی توێژینەوە ئەنجامدەدات.

بافڵ تاڵەبانی دوێنێ لە ئیمارات بەشداری لە پرسەی شێخ تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد و سەرەخۆشی لە شێخ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات کرد.