شارپرێس:
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم زانیارییه‌ك له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌باره‌ت به‌پرسى هه‌ڵبژاردن‌و دواكه‌وتنى ئاشكرادهكاتو ده‌ڵێت:"له‌ئێران باسى هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه"، ده‌شڵێت:"هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاو ڕونی زیاتر ده‌بینرێت".
لەبارەی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بەبەشداریکردنی پارتی لەهەڵبژاردن، فەوزی هەریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دەڵێت:"له‌ئێران هیچ قسه‌و گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه".
ئەوەشیخستوهتهڕوو، "هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رچاو ڕونی زیاتر ده‌بینرێت".
یەکشەممەى ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێش ناوبراو له‌تاران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران‌و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەتاران‌و حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.